یەکەمجاریش نییە
ئەمجارە ئێران بە چ جۆرە مووشەکێک هەولێری کردە ئامانج؟
ساتی هەڵدانی چەند مووشەکێکە لە ئێرانەوە بەرەو هەولێر و سوریا
وەک لە ڤیدیۆکە دەبیسترێت شوێنی هەڵدانی مووشەکەکە گوندی دارخوێنی ئێرانە کە هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای بەسڕە
کاتژمێر 11:30 خولەکی شهوی رابردوو چەند مووشەکێک لە هەولێر کەوتنە خوارەوە
ئامانجی مووشهكهكان ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی بوو یەکێک لە سەرمایەدارانی هەولێر و خاوەنی پرۆژەی ئێمپایەر و فاڵکۆن گروپ
لە هێرشەکەدا پیشرەو دزەیی و کچێکی و هاوڕێیهكی و دوو کەسی دیکە گیانیان لهدهست دا و شەش کەسیش بەرینداربوون
ئێرە شوێنی بۆردوومانەکەیە ماڵێکی وێرانبوو بەجێماوە
لە دەوروبەری شوێنی بۆردومانەکەش چەندین ماڵ و باڵەخانە زیانیان پێگەیشتووە
ئێران لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: سوپای پاسداران چەند ئامانجێکی لایەنە دژبەرەکانی ئێرانیان لە کوردستان و سوریا کردوەتە ئامانج
لە دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بەسەر هێرشەكه کاردانەوە ناوخۆیی و دەرەکی و عێراقییەکان بەردەوامە.
هەر یەک لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و چین و کەنەداش هەڵوێستیان لەسەر هێرشەکەی ئێران هەبوو
سوپای پاسدارنی ئێران شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان ئاشکرا کرد
ئەو مووشەکانەی سوریایان کردە ئامانج لە خوزستانی هاوسنوری بەسرا هەڵدران، ئەو مووشەکانەشی هەولێریان کردە ئامانج لە کرماشان هەڵدراوه
ئێران لە رێگەی مووشەکی فاتیح 110 هێرشەکەی هەولێری ئەنجامدا
یەکەم جاریش نییە ئەو مووشەکە لە هێرشی سەر هەولێر بەکار دەهێنێت
13-3ساڵی 2022 بەهەمان مووشەک
ماڵی شێخ باز بەرزنجی کرایە ئامانج
بهڵام بە رێکەوتێکی سەرسوڕهێنەر شێخ باز و خانەوادەکەی رزگاریان بوو، چونکە لە ماڵ نەبوون
مووشەکی فاتیح 110ی کورتمەودا لە ساڵی 2002 یەکەم جۆری دورست کرا کە لە توانایدایە 250 کیلۆمەتر بڕوات
كێشی ئەو مووشەکە 3650 كیلۆگرامه
درێژییەکەی نزیک دەبێتەوە لە 9 مەتر
فاتح 110 دەتوانێت لەو دووریە لە 10 مەتری چوار گۆشە ئامانجەکەی بپێکێت