زیانى هەبووە؟
تاکسیەک و ئۆتۆمبێلی سەربازى ئەمەریکا تووشى روداوى هاتووچۆ بوون
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
لەسەر رێگای سەرەکى دۆمیز رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان تاکسیەک و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئەمریکی روویدا.
رووداوەکە بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە رویداوە، سەرەتای رووداوەکە موقەدم بەدرخان کۆچەر، بەڕێوەبەری هاتووچۆى قەزای سێمێل، لەبارەى رووداوەکە بە 964ـى وت،”رووداوەکە لە نێوان تاکسیەک و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئەمریکی روویداوە، بەڵام تەنیا زیانی مادی هەبووە”.
نەقیب شڤان ئیحسان، ئەفسەر لە راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک بە 964ی وت، رووداوەکە لەرێگای دۆمیز بۆ دهۆک هەمەرێکی سەربازی ئەمریکی و تاکسیەک لێکیان داوە، بەڵام زیانی زۆر نەبووە تایبەت بۆ هەمەرەکە بەڵام تاکسیەکە زیانی زۆر بووە.
وتیشی، تاکسیەکە خەتاباری یەکەم بووە چووەتە بەردەم هەمەرەکە و بووەتە هۆی ئەوەی رووداوەکە دروست ببێت و دواجار تاکسیەکە زیانی زۆری ماددی بەرکەوت، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
بەپێی زانیاریەکانی 964، بەیانى ئەمڕۆ، چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئەمریکی لەسەر رێگای دومیز بۆ سێمێل بینراون و لەو رێگەیەوە هاتووچۆیان کردووە.
پێداچوونەوە- وریا فەتاح