12 کەس لە سنووری ناحیەی سمیلانی قەزای چۆمان لەناو بەفر گیریان خواردووە. وێنە :964
بەرگری شارستانی سۆران تیمی ناردووە
12 هاوڵاتی هەولێر و سۆران لە ناو بەفر گیریان خواردوە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
لە دوێنێ شەوەوە 12 هاوڵاتی، لە سنووری ناحیەی سمیلانی قەزای چۆمان لەناو بەفر گیریان خواردووە، بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، “تیممان ناردووە”.
ئەو 12 کەسە لە هەولێر و سۆرانەوە بۆ گەشتی ناو بەفر چوونەتە ئەو شوێنە، بەڵام بەهۆی بارینی زیاتر لە نیو مەتر بەفر لە گوندەکە گیریان خواردووە.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “تیمەکانمان دەرچوونە بۆ شوێنەکە، بەڵام بەهۆی بەفرێکی زۆر پێویستمان بە ئامێری گەورە هەیە بۆ پاک کردنەوەی رێگاکە، هاوڵاتییەکان سەلامەتن، مەترسی لەسەر ژیانیان نییە و لە هەولی ئەوەین رزگاریانبکەین لە ناو بەفر”.
شاخەوان حوسێن بەڕێوبەری ناحیەی سمیلان بە 964ـی وت، “12 کەس کە خەڵکی ئیدارەی سۆران و هەولێرن، لە دوێنێ شەو لە ناو بەفرگیریان خواردوە، لە هەوڵی ئەوەداین ئەو کەسانە بێنینە خوارەوە ئۆتۆمبێلەکانیان لەوێ بمێنەوە”.
ناحیەی سمیلان سەر بە قەزای چۆمانە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.