گوندێکی قەزای کۆیە

دوای 20 ساڵ داخوازی گوندێک جێبەجێدەکرێت

فەهمی نەبی

ساڵی 2004 خەڵکی گوندی گرتک – جەلی داوای دروستکردنی پردێکیان کردووە، بەڵام ئەمساڵ بۆیان جێبەجێکراوە، ئەمەش بەوتەی هاوڵاتییەکی ئەو گوندە.

ئەمڕۆ شەممە 13.1.2024 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند بەمزوانە پڕۆژەی ئاوبارەی سندوقی گرتک – جەلی تەواو دەکرێت.

پڕۆژە ئاوبارە سندوقیەکە چوار چاوەیە و سێ مەتر درێژی و سێ مەتریش پانیەکەیەتی وەک پردی پەڕینەوە بەکاردێت، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەڵێت، 84 ملیۆن و 872 هەزار دیناریان بۆ خەرجکردووە.

پڕۆژەکە لەسەر ئەو ئاوە دروستکراوە کە بەگوندی گرتک – جەلی تێپەڕ دەبێت لە ناحیەی سکتان لە قەزای کۆیە.

کەیفی سەلیم ئەنجومەنی گوندی گرتک – جەلیە دەڵێت، “20 ساڵە داوای ئەو پڕۆژەیە دەکەین کەچی تازە بۆمان جێبەجێکراوە”.

بەوتەی ئەنجومەنی گوندەکە ئەو پڕۆژەیە بەشێکی زۆری گرفتەکانیان چارە دەکات.