زیانی گیانی نەبوو

غاز و کارەبا دوو ماڵی لە ئاکرێ سووتاند

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

سۆپای غاز و شۆرتی کارەبا بوونە هۆکاری سووتانی دوو ماڵ لە ئاکرێ و ناحیەی گردەسێن و زیانی زۆری مادیان پێگەیاندن، بەڵام هیچ زیانی گیانی نەبووە.

ئەمڕۆ هەین، ماڵێک لە گەڕەکی کۆچینە لە سەنتەری قەزای ئاکرێ سووتا و رووداوی دووەم لە ناحیەی گردەسێن بوو.

فەوزی سوبحی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـێ وت، دوو رووداوی ئاگر کەوتنەوە هەبوون یەکێکیان لە ناحیەی گردەسێن بوو بەهۆی سۆپای غازەوە بووە کە منداڵیکی ماڵەکە خۆی لێداوە و دواتر ئاگرەکە تەشەنەی کرد و زیانی زۆری مادی گەیاندە ماڵەکە و دواتر لەلایەن برگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراوە.

وتیشی، رووداوەکەی ئاکرێ گەورەتر بووە و زیانی زۆری هەبووە کە شۆرتێکی کارەبا بووە و هەموو ماڵەکەی سووتاندووە و زیانی زۆری مادییان بەرکەوتووە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لە رووداوەکاندا نەبووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی