شەقامی بارزان هاکا تەواو بوو
لە دهۆک ترافیک لایت نامێنێت
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
پڕۆژەی نەهێشتنی ترافیک لایت لە هەموو شەقامەکانی دهۆک جێبەجێ دەکرێت، یەکەم شەقامیش بەمزووانە شەقامی سەرەکی بارزانە.
لە پارێزگای دهۆک گەورەترین شەقامی گشتی شارەکە شەقامی سەرەکی بارزانە، کە درێژییەکەی زیاتر لە 10کیلۆمەترە، لە سەرەتای ئێتیتێ دەستپێدەکات تا دەگاتە کۆمەڵگای تەناهی، لە ماوەیەکی نزیک هیچ ترافیک لایتێک لەو شەقامە نامێنێت.
ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی دهۆک بە 964ـى وت: “یەکەمین شەقامی شارەکە بەبێ ترافیک لایت دەبێت، واتا لە شەقامی سەرەکی بارزان هیچ ترافیک لایتێک نامینێت، دوو یوتێرنیش لە دروستکردندان و %85 کارەکانی تەواوکراون”.
وتیشی، سەرەتا لە شەقامە گشتییەکانی دهۆک و دەوروبەرەوە دەست پێدەکەین بۆ لابردنی ترافیک لایت، دواتر بە پێی پڕۆژەکە و پلانی پارێزگاری دهۆک، وردە وردە لە ناوەندی شارەکە دەستپێدەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، تێچووی هەردوو یوتێرنەکە 13 ملیار و 145 ملیۆن دینارە و لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەکرێنەوە.
پێداچوونەوە: موحسین عومەر