کرێى هاتووچۆ هەرزان بوو

ژاراوە بۆ رانیە بە دوو هەزار

964+

محەمەد عەلی ـ پشدەر

شۆفێرانی مینی پاسی ناحیەی ژاراوە، نرخی کرێی پاسەکانیان کەم کردوە، کەلە خەتی ژاروە بۆڕانیە کار دەکەن

بە لەبەرچاوگرتنى دۆخى مووچە و بژێوى هاوڵاتیان، شۆفێرانى مینى پاس کە لەسەر هێڵى ژاراوە بۆ رانیە کار دەکەن، بڕیاریانداوە کرێى سەرنشینەکانیان دابەزێنن.

ئومێد ئەمین، نوێنەرى مینى پاسەکانى ناحیەى ژاراوە قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: دۆخى دارایى هاوشارییان و هاوڵاتییانمان لەبەرچاو گرت، بۆیە هەموو شۆفێرەکان کۆبوینەوە و بڕیارماندا، نرخى کرێى سەرنشین لە ژاراوە بۆ رانیە و بە پێچەوانەشەوە، لە 2500 دینارەوە بۆ 2000 دینار، کەم بکەینەوە.

نوێنەرى مینى پاسەکانى ژاراوە لە رێگەی 964ـەوە داوا دەکات، شۆفێرانى ناوچەکانى دیکەش کارئاسانى بۆ هاوڵاتییان بکەن و بەپێى توانا، نرخى هاتووچۆى سەرنشین کەمبکەنەوە.

نێوانى ژاراوە بۆ رانیە نزیکەى 10 کیلۆمەترە و رۆژانە دەیان پاس و ئۆتۆمبێلى بچوک، لە رێگەى سەرەکى قەڵادزێ بۆ رانیە کە بە ژاراوەدا تێدەپەڕێت، هاوڵاتییان و سەرنشینان دەگوازنەوە.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح