ناوچەکە لە شەڕ ئاڵاوە

2024 سەرەتایەکی خراپ بوو بۆ دەرودراوسێ

964+

وریا فەتاح

گۆڕانکارییەک لەرێیە هێشتا شکڵ و شێوەی تەواو روون نییە، بەڵام ئاماژەکانی خێر ناڵێن، شەڕەکەی غەزە نەوەستاوە، لەپاڵیدا ئێران و عێراق و لوبنان تاڵە موویەک لە ناکۆکییەکی گەورەترەوە دوورن.

هاوشێوەى ئەو بەیانییەى لە سێى یەکى 2020، جیهان بە کوژرانى قاسم سولەیمانى، فەرماندەى قودسى سوپاى پاسداران لەخەو هەڵسان، دەستپێکى ساڵى 2024یش هاوشێوەى ئەوکاتەیە و هێشا رۆژەکانى ساڵى نوێ پەنجەکانى دەستیان تێنەپەڕاندووە و چەندین رووداوى جیاواز لە ناوچەکە رویانداوە.
رۆژى 2ى 1، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی زاحیەی خواروو بیسترا، ئەو ناوچەیە لە ژێر دەسەڵاتى حزبوڵڵایە.

تەقینەوەکە بارەگاى سەرەکى حەماسى بە ئامانج گرت و چوار کەس کوژران کە یەکێکیان ساڵح عاروری جێگرى مەکتەب سیاسى بزوتنەوەى حەماس بوو.
هاوکات لە چوارەمین ساڵیادى کوژرانى قاسم سولەیمانیدا، چەند تەقینەوەیەکى بەهێز پارێزگاى کرمانى ئێرانى گرتەوە و نزیکەی 100 کەس کوژران و 200 کەسى زیاتریش بریندار بوون.

هەر زوو گەورەیى و شۆکى رودووداوەکە بە چاوى بەرپرسانى ئێرانییەوە دەرکەوت و بەڵێنى تۆڵەکردنەوەیاندا.

هێشتا دەنگى تەقینەوەکانى ئێران کپ نەببوو، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە درۆن هێرش کرایە سەر بارەگای لیوای 12ی حەشدی شەعبی لە ناوچەی فەڵەستین لە خۆرئاوای بەغداد و ئەبو تەقوا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بارەگای 12ی حەشد کوژرا.

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى رۆیتەرز، ئەبو تەقوا لەلایەن ئەمەریکاوە کوژراوە چونکە بەرپرس بووە لە هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق.

ئەو رووداوانە لە کاتێکدان، رۆژى یەکى ئەم مانگە،هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی، یوو ئێس ئێس جیراڵد فۆرد، کە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیرکرابوو، “لە رۆژانی داهاتوودا” دەگەڕێتەوە ئەمریکا و لە ئێستاشدا جوڵەى پێکراوە، ئەمەش لایەنى ئیسرائیلى نیگەران کردووەو داواى رونکردنەوە لە واشنتۆن دەکەن.

لەدوای ئەوەی بەسەریانهات ئێران و عێراق و حیزبوڵا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکەن، نازاندرێ ئاستی تۆڵەکە چۆن و چەند دەبێت، بەڵام بێگومان کاردەنەوەی ئەو سێ وڵاتە رەنگڕێژی قۆناغی داهاتوو دەکات.

جێگری مەکتەبی سیاسی حەماس لە لوبنان کوژرا

جێگری مەکتەبی سیاسی حەماس لە لوبنان کوژرا

رێکخراوی داعش ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئێرانی لە ئەستۆ ...

رێکخراوی داعش ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئێرانی لە ئەستۆ گرت

وردەکاری هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی لە بەغدا

وردەکاری هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی لە بەغدا