هه‌موویان یه‌ك هه‌ڵوێستن
یانه‌كانی كوردستان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیان كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له به‌غدا هه‌بوو، به‌ڵام یانه‌كانی كوردستان و لقه‌كانی فیدراسیۆنه‌كه به گشتی و به یه‌ك هه‌ڵوێستی، بایكۆتی كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌یان كرد.
وه‌لید عاره‌ب سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر، به 964ی وت، هه‌موو یانه‌كانی كوردستان به پله نایاب و پله یه‌ك، له‌گه‌ڵ لقی شاره‌كانی كوردستانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، به‌یه‌كه‌وه و به كۆده‌نگی بڕیارمان دا بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ین.
وتیشی، هۆكاری بڕیاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه فه‌رق و جیاوازی به‌رامبه‌ر یانه و لقه‌كانی تۆپی پێ له كوردستان ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، بڕیار دراوه هه‌ر یانه‌یه‌كی عێراق بڕی چوار ملیار دینار وه‌ربگرن به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنیان له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، به‌ڵام یانه‌كانی كوردستان پێیان نادرێت، جگه له‌وه‌ی هه‌ر یانه‌یه‌ك بڕی 750 ملیۆن دیناریان وه‌رگرتووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگه‌كانیان، به‌ڵام یانه‌كانی كوردستان وه‌ریان نه‌گرتووه، زۆر شتی دیكه‌ش هه‌یه كه جیاوازیمان پێده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یانه‌كانی دیكه‌ی عێراق، بۆیه بڕیاری بایكۆتمان دا.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت، جێی خۆشحاڵییه ئه‌مجاره سه‌رجه‌م یانه‌كانی كوردستان و لقه‌كانی تۆپی پێ له كوردستان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بوون، كه “پێم وایه ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ گۆڕانكاری”.
وەلید عارەب دەڵێت، “ئەگەر بارودۆخە بەم شێوەیە بڕوات هەندێک لە یانەکانی کوردستان توانای تەواوکردنی خولی ئەم وەرزەی عێراقیان نییە”.
هه‌ر چوار یانه‌ی هه‌ولێر، نه‌ورۆز، دهۆك و زاخۆ، له خولی ئه‌ستێره‌كان به‌شدارن، هه‌روه‌ها یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له خولی پله نایاب به‌شداره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك لقی تۆپی پێی عێراق هه‌یه.