لۆگۆی وەزارەتی دارایی لە باڵەخانەی وەزارەتەکە لە هەولێر. وێنە: 964
10 موچە دابەش کراوە
مانگانه چهند داهات دهگەڕێتەوە خەزێنەی وهزارهتی دارایی؟
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
وهزارهتی دارایی ههرێمی كوردستان له روونكردنهوهیهكدا ئاشكرای دهكات داهاتی مانگانهی ههرێمی كوردستان نزیكهی 320 ملیار دیناره، لهو بڕهپارهیهش 170 -200 ملیاری به شێوهی كاش دهگهڕێتهوه خهزێنه، ههروهها دووپاتی دهكهنهوه له ساڵی 2023 توانیویانه 10 موچه دابهش بكهن.
پوختهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتی دارایی، كه وهك وهڵامێك بووه بۆ یهكێك له دهزگا میدیاییهكان، بهم جۆرهیه:
1- بە درێژایی ساڵی 2023 وەک وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 10 موچەی تەواومان دابەش کردووە، کە موچەیەکیان هی مانگی 12 ی ساڵی 2022 بووە و 9 مووچەشیان هی ساڵی 2023 بووە، لە ساڵی 2023 حکومەتی عێراق تەنها 4 ترلیۆن و 298 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، کە لەو ژمارەیەدا 3 ترلیۆن و 700 ملیار دیناری وەک قەرز بووە و 598 ملیار دیناریشی وەک شایستەی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیران هەژمار کراوە.
2-پشکی خەمڵێنراوی هەرێمی کوردستان لە یاسای بوجەی ساڵی 2023عێراق نزیکەی 16 ترلیۆن و 498 ملیار دینار بووە، بەڵام بەپێوەری ئینفاقی فیعلی پشکی هەرێم لە کۆی ساڵەکە کە حکومەتی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی تەرخان کردووە نزیکەی ( 6 ترلیۆن و 300 ) ملیار دینارە، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم بەس بۆ موچە لە ساڵێکدا پێویستی بە نزیکەی ( 11 ) ترلیۆن دینارە بەو پێیەش کورتهێنان بۆ موچە لە ساڵێکدا نزیکەی 5 ترلیۆن دینارە و کە دەکاتە نزیکەی موچەی شەش مانگی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم.
3-یەکێکە لە کێشە گەورەکانی یاسای بودجەی 2023 عێراق بوونی بڕگەی ئینفاقی فیعلی ( خەرجی کرداری) بوو کە بەپێی ئەو بڕگەیە پشکی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023 مانگانە لە دەوروبەری 500 ملیار دینار تێپەڕناکات، لە کاتێکدا موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مانگانە 913 ملیار دینارە بەپێی ئەو داتاو ئامارانەی لە ڕاپۆرتەکانی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە پەسەند کراون، ئەوە جگە لە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە کە مانگانە بڕەکەی نزیکەی ( 25 ) ملیار دینارە، بەهۆی ئەو کورتهێنانەی زۆرەی بۆ موچە دروست بوو بوو ئەگەر لە 100٪ داهاتی ناوخۆش بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە تەرخان بکەین هێشتا بەتەواوی ناتوانرێت موچەی پێ دابەش بکەین، بۆیە هەندێک مانگ ناچاربوین داهاتی ناوخۆی دوو مانگ بۆ کورتهێنانی مووچەی مانگێک تەرخان بکەین کە کورتهێنانەکە نزیکەی 340 ملیار دینار بوو.
4-داهاتی ناوخۆی هەرێمی کورستان مانگانە نزیکەی 320ملیار دینارە و لەساڵێکدا نزیکەی 4 ترلیۆن دینارە بە پێی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچونەوەی مانگانە کە بەشی زۆری ئەو داهاتە لە پێنج سەرچاوەی سەرەکیەوە بەدەست دێن لەوانە داهاتی ( گومرگ و باج و کارەبا و هاتوچۆ و بەڕێوبەرایەتییەکانی تۆماری خانوبەرە)، بەڵام بەشێکی ئەو داهاتە ئەمانەت و چەک و قەرزە و دوای لێدەرکردنی پشکی وەزارەتەکان کە بەپێی یاساو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆیان تەرخان کراوە، ئەوەی وەک کاش دێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی مانگانە نزیکەی 170 بۆ 200 ملیار دینارە.
5-زیاتر لە 2 ترلیۆن دیناری داهاتی ناوخۆ لە ساڵی 2023 بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی ئەو 10 موچەیە بەکارهێنراوە کە بە درێژایی ساڵی 2023 دابەشکراوە، پاشماوەکەشی بۆ خەرجیەکانی بەکاربردن ( پێشینەو خەرجی مانگانەی دام و دەزگاکانی حکومەت ) دەڕوات و شتێکی ئەوتۆی بۆ خەرجی وەبەرهێنان نامێنێتەوە.
5-خەرجی مانگانەنەی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پێشینەی وەزارەت و دام و دەزگاکان مانگانە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان نزیکەی 170 ملیار دینارە و ئەوەش هەمووی لە داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت کە لە ساڵێکدا نزیکەی دوو ترلیۆن دینارە.
7- شایەنی باسە ئەو کەسانەی بەئەنقەست ئەم زانیاریە نادروستانە بڵاو دەکەنەوە هیچ خزمەتێک بە دۆخی موچەخۆران و ئابڵوقە ئابوریەکەی ناکەن ، ئەزمونی چەند ساڵی رابردووش سەلماندویەتی کە مزایەدەی سیاسی و دروشمی پۆپۆلیستی هیچی لێ بەرهەم نایەت، تێ ناگەین ئەو درۆ و چەواشەکاریانەی لەسەر پرسی موچە و داهاتی ناوخۆ بڵاو دەکرێتەوە ئاوێکە و دەکرێتە چ ئاشێکەوە، ئەگەر ئەو مزایەدە و چەواشەکاریانە سوودی بۆ فەرمانبەران و موچەخۆران نەبێت کێ سودی لێ دەبینێت جگە لە نەیاران و دوژمنانی هەرێمی کوردستان لە ناوخۆ و لە عێراق، لە رابردووشدا هیچ حزب و لایەنێک سوودی لە درۆ و چەواشەکاری و پۆپۆلیستی نەبینیوە.
8 -وەک وەزارەتی دارایی لە ڕوانگەی بڕوابونمان بە بنەماکانی شەفافیەت و چاودێری هەمیشە دەرگامان بۆ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم کراوە بووە و وردبینی لەسەرجەم ژمارەو داتاو زانیاریەکان کراوەو دواتر بە راپۆرت پەسەند کراوە و بەرزکراوەتەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
9-ئەو نەزانانەی کە دەڵێن حکومەت توانای موچەیەکی تری هەبوو لەمساڵدا بەڵام دابەشی نەکرد، دەبێت بەبیریان بێنینەوە ئەو 320 ملیار دینارەی داهاتی ناوخۆ هەمووی کاش نییە و بەشێک چەک و قەرزو ئامانەتە ، بەلامانەوە گرنگە ڕای گشتی و میدیاکانیش بزانن حکومەتی هەرێم تەنیا دابەشکردنی موچەی لە ئەستۆ نییە، بەڵکو خەرجی بەکاربردن و وەبەرهێنان و چەندین بەرپرسیارێتی تری دارایی لە ئەستۆیە کەمانگانە دەبێت پارەی بۆتەرخان بکات.
10-هەر راگەیاندن و دامەزراوەیەکی میدیایی داتا و ئاماری نادروست لەسەر داهات و خەرجی دام و دەزگاکانی حکومەت بە مەبەستی شێواندنی رای گشتی و تێکدانی دەروونی موچەخۆران و فەرمانبەران بڵاوبکاتەوە بە مافی خۆمانی دەزانین رووبەڕووی یاسای بکەینەوە بە مەبەستی سەلماندنی.
وەزارەتی دارایی و ئابووری 29.12.2023