لە سنووری کەرکوک
بەهۆی شەڕەوە لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەس بریندار بوون
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە لە سنووری کەرکوک بەهۆی شەڕەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەس بریندار بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە لەگوندی سمایل بەگی سەر بە ناحیەی شوان چوار کەس بریندار بوون و کەسێکێش بە فیشەک گیانی لەدەستدا .
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی شوان بە 964ـی وت سەرجەم ئەوانەی شەڕیان کردووە بە چەقۆ، خزم و کەس و کاری یەکترن و دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە.
سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، لە شەڕەکەدا چوار کەس بریندار بووە بە چەقۆ و برینی یەکێکیان سەختە هەروەها کەسێک بە کڵاشینکۆف تەقەی کردووە و بووەتە هۆی گیان لەدەستانی کەسێکی دیکە..
پێداچوونەوە: توانا نەقی