ئامارى هه‌ولێر

ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 1000 شوێنكار داخراون و 139 کەسیش رەوانەی دادگا کراون

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئامارى لیژنه‌كانى چاودێری سه‌ر به‌ قایمقامیه‌تى بۆ ماوه‌ى ئه‌م ساڵ ئاشكگرا كرد و به‌پێی ئاماره‌كه‌، هه‌زار و 98 شوێنكاریان داخستووه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.12.2023 نەبەز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، لە ساڵی 2023 دا، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت ، توانیویانه‌ هه‌زار 98 شوێن دابخه‌ن، کە 755 هۆتێل و رێستۆرانت و نانەواخانە و مەساج و دوکانی مەی فرۆشتن و له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌ش 343 کۆکاگای دەرمان و تاقیگەن.

وتیشی “294 ملیۆن دینار بژاردن بۆ شوێنكاره‌كان كراوه‌ كه‌ سه‌رپێچییان كردووه‌”.

23 ملیۆن دیناریش سزای ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکار دراوه‌ .

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌زار و 14 زێدەڕۆیی کراون، له‌وانه‌ دروستكردنى مەزرعە و خانوو و دوکان و بادلۆ و هەیکەل، سەرجەمیان سزادراون و ئیجرائاتیان لەگەڵ کراوە.

941 کەسى سه‌رپێچیكار بەڵێنامەیان پێ برکراوه‌تەوە و 139کەسیشیان رەوانەی دادگاکراون.

214 تۆن مادەی بەسەرچوو دەستیبەسەردا گیراوە، كه‌ تیایدا 15 تۆن دەرمانی قاچاغ بووه‌ و لەناوبردراوە، پێنج تۆن یاری ئاگرین و حه‌وت هه‌زار و 439 سیمکارتی بێ ناسنامە و حه‌وت هه‌زار و 334 چەقۆ و ئامێری تیژ دەستیان بەسەرداگیراوە.

له‌باره‌ى كۆمپانیاكانیشه‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، توانیویانه‌  63 کۆمپانیا ناچار بكه‌ن باج بدەن.

وتیشی “126 خاوەن مۆلیدە کاردانەوەی یاساییان بەرامبەر کراوە، 86 خاوەن مۆلیدە بەڵێنامەیان لێوەرگیراوە و 40 خاوەن مۆلیدەش پێبژاردنیان بۆ کراوە”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شوێنكارێك داخرا (ڤەیپ)ـى بە مێردمنداڵ فرۆشتوە

شوێنكارێك داخرا (ڤەیپ)ـى بە مێردمنداڵ فرۆشتوە