ئامێره‌كه‌ لە جۆرى كاتم بووه‌

له‌ كه‌سنه‌زان ده‌ست به‌سه‌ر ئامێرێكی بیرلێدان گیرا 

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان له‌لایه‌ن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانزاد، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێرێكی بیرلێدان گرتووه‌ كه‌ به‌شێوه‌ى نایاسایی بیری پێ لێده‌درا.

ئامێره‌كه‌ لە جۆرى كاتم بووه‌ و پێنج بۆری و غەتاسێكیش له‌ شوێنى بیرلێدانه‌كه‌ دەستیان بەسەرداگرتووه‌.

پۆلیس ئاماژه‌ى به‌ ده‌ستگیركردنى هیچ كه‌سێك نه‌كردووه‌ وه‌ك سه‌رپێچیكار، به‌ڵام ده‌ڵێت، رێکاری یاسایی جێبەجێکراوه‌، کەلوپەلە دەست بەسەرداگیراوەکانیش رەوانەی بەرێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی کران بەمەبەستی لەناو بردن.

له‌ كۆیه‌ ده‌ست به‌سه‌ر پایلێكی سوریدا گیرا

له‌ كۆیه‌ ده‌ست به‌سه‌ر پایلێكی سوریدا گیرا