قەرەبووش دەکرێنەوە
کێشەی کارەبای دوو ناحیه‌ی ئیداره‌ی سۆران چارەسەر کرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران رایگه‌یاند، كێشه‌ی كاره‌بای هه‌ردوو ناحیه‌ی سمێلان و وه‌رتێ چاره‌سه‌ر كرا.
راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سۆران ده‌ڵێت، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و تێکچوونی چەند تاوەرێکی کارەبا لە ناحیەکانی وەرتێ و سمیلان لە سنووری قەزای چۆمان، سەرپەرشتیاری ئیداری سەربەخۆی سۆران دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆرانی راسپارد، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیی چاککردنەوەی کارەبای سۆران بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەراتی گواستنەوەی کارەبا – هەولێر توانیان کێشەی نەبوونی کارەبا لەم دوو ناحیەیە چارەسەر بکه‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، كێشه‌كه دوێنێ ئێواره چاره‌سه‌ر كرا و بڕیاریش درا لەو ماوەیەی کە کارەبا نەبووە قەرەبووی هاوڵاتیان بکرێتەوە.