"پێشتر شەڕیان کردووە"

گەنجێکی تەمەن 15ساڵ لەلایەن ئامۆزاکەی بە چەقۆ کوژرا

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی قەزای شێخان ئاگادارکراونەتەوە بەهەبوونی رووداوێکی کوشتن لە گوندی “شێخ ملوان” لە سنووری قەزای شێخان، کە ئامۆزایەک ئامۆزاکەی خۆی داوەتە بەر چەقۆ و کوشتوویەتی.

گوندی شێخ ملوان، گوندێکی عەرەبنشینن و سەر بە قەزای شێخانە و کوژراوەکە و تۆمەتبارەکە بە رەگەز عەرەبن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت بۆ 964  وتی، ئەمڕۆ ئێوارە ئاگادار کراوینەوە بە هەبوونی حاڵەتێکی کوشتن لە گوندی شێخ ملوان، کە مێردمنالێکی لەدایکبووی 2008 کوژراوە لەلایەن ئامۆزاکەیەوە، کە بە چەقۆ کوشتوویەتی و یەکسەر لە شوێنی رووداوەکە هەڵهاتووە.

وتیشی، تۆمەتبارەکە ئامۆزای کوژراوەکەیە و تەمەنی 30 ساڵە، دوای گەیشتنی هیزە ئەمنییەکان توانیان لە ماوەی یەک کاتژمێردا تۆمەتبارەکە لە ناو گوندەکەدا دەستگیربکەن و رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بکرێت، لە لێکۆلینەوەی سەرەتاییشدا وا دەردەکەوێت مانگێک پێش ئێستا هەردوو ئامۆزا شەڕ لە نێوانیاندا روویداوە، بەڵام دواتر ئاشتبوونەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئێوارە یەکیان یەکیانی کوشتووە.

ئێستا تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسی قەزای شێخان دەستبەسەر کراوە و لێکۆلینەوەی زیاتر لە رووداوەکە دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لەسەر دیاریکردنی سەرۆک هۆز دوو بنەماڵە لەبەردەم دادگا...

لەسەر دیاریکردنی سەرۆک هۆز دوو بنەماڵە لەبەردەم دادگای شێخان کردیان بە شەڕە تەقە