بارسێلۆنا چی دەڵێت؟

لیڤاندۆڤسکی لەنێوان چوون و نەچوونی بۆ سعودیە

964+

سۆما حەکیم زادە

لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی ساڵی رابردوودا بایرن میونشنی بەجێهێشت و پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و هەر لە سەرەتاوە بووە ئەستێرەی ئەم تیپە.

ئەم یاریزانە هەر زوو خۆی سەلماند و توانی جێگەی خۆی لە یانەکە بکاتەوە، رۆڵێکی سەرەکی گێڕا لە بردنەوەی نازناوی وەرزی رابردووی لالیگا.

بەڵام ئەم وەرزە بەدڵی ئەو نییە، یانەکەشی بیر لە فرۆشتنی دەکاتەوە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە لە هاویندا جەختیان لەوەکردەوە کە ئەستێرە پۆڵەندییەکە بە هیچ شێوەیەک بۆ فرۆشتن نییە و جێگەی خۆی کردووەتەوە.

بارسێلۆنا دەیەوێت بە فرۆشتنی لیڤاندۆڤسکی بە یانەکانی سعودیە، قازانجێکی باش بەدەستبهێنێت، هەرچەندە لە کۆتاییدا هەموو شتێک پەیوەستە بە رازیبوونی ئەو یاریزانە بە گواستنەوەکە.

بەرشەلۆنە جامی سوپەری ئیسپانی بەرزکردەوە

بەرشەلۆنە جامی سوپەری ئیسپانی بەرزکردەوە