حاسڵاتی ئەم نیوەڕۆیە

حیزبوڵا هێزە تایبەتەکەی کشاندەوە

964+

ژووری هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: تۆمەتەکانی ئەمریکا ئەسڵ و ئەساسیان نییە، ئێمە هێرشمان نەکردووەتە سەر کەشتییەکی زەریای هیندی، پێشتر ئەمریکا رایگەیاندبوو ئێران بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر ئەو کەشتییە.

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن: حیزبەڵای لوبنانی هێزی تایبەتی کۆماندۆی لەسەر سنوور کشاندووەتەوە بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە، ئەو هێزەی حیزبەڵا ناوی (هێزی رەزوان)ەو دەستەیەکی کەمینەی باش راهێندراون.

بەشێک لەکەسوکاری دیلەکانی ئیسرائیل لە تەلئەبیب خۆپیشاندانیان کردو دەڵێن ئێمە دڵنیاین سوپای ئیسرائیل هەموو دیلەکان دەگەڕێنێتەوە، بەڵام لەناو تابوتدا.

سوپای ئەردەن رایگەیاند: شەوی رابردوو لە ئاسمانەوە کۆمەک و هاوکاری بەرداوەتەوە بۆ سەر کەنیسەیەکی غەزە کە 800 هاوڵاتی کریستیان پەنایان بۆ بردووەو هیچ رێگەیەک نییە کۆمەک و هاوکارییان پێبگات.

حەماس دەڵێت ئەم بەیانییە بە توندی لە هێزێکی ئیسرائیلییان داوە لە رۆژهەڵاتی خانیونس، میدیاکانیش دەڵێن چەند کۆپتەرێک بینراوە کە لەو ناوچەیە برینداریان گواستووەتەوە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەزاری بەرپرسێکی باڵای سوپای ئیسرائیلەوە دەڵێت: شەڕی غەزە چەند مانگێکی پێدەچێت و زۆر لەوە زیاتر دەخایەنێت کە حیسابی بۆ کرابوو.