لە سلێمانی

یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح کرایەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

ئەمشەوی یەکشەممە، لە کەنیسەی مار یوسف لە شاری سلێمانی مەراسیمی نوێژی قەداسەتی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا بەڕێوەچوو، بە بەشداری چەندین کەس لە پەیڕەوانی ئاینی کریستیانی.

نەسرین عەبدولرەحیم پەیڕەویکاری ئاینی کریستیانی بە 964ـی وت، ئەمشەو 24.12 یادی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسایە، کریستیانەکانی شاری سلێمانی لە سەرجەم نەتەوە جیاوازەکان بەشدارییان تیادا کردووە.

وتیشی، دوای مەراسیمەکە سەرجەم ئامادەبووان جەژنە پیرۆزە لە یەکتری دەکەن، پێکەوە کۆدەبنەوە و ئاهەنگ دەگێڕن.

نەسرین دەشڵێت، “ماوەی حەوت رۆژ جەژن دەکەین و سەردانی یەکتری دەکەین تا 1.1.2024”.

964 دەزانێت، ئەمساڵ چەند میوانێکی مسوڵمان بەشدار بوون لە یادی لە دایکبونی حەزرەتی مەسیح لەگەڵ کریستیانەکان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

جەژنی کریسمس نزیکە و لە عەنکاوە ئامادەکارییەکان دەستی...

جەژنی کریسمس نزیکە و لە عەنکاوە ئامادەکارییەکان دەستیپێکردووە