51 جار سزا دراون

بەنزینخانەکانی کۆیە بە زیاتر لە 66 ملیۆن دینار سزا دراون

964+

ژووری هەواڵ

ئەمساڵ بەنزینخانەکانی سنوری قەزای کۆیە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ، 51 جار رووبەڕووی سزای پێبژاردن و داخستن بوونەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24.12.2023، تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا بایی 66 ملیۆن و 800 هەزار دینار بۆ بەنزینخانەکانی سنوری قەزای کۆیە کراوە.

لە رێکەوتی 1.1.2023 تاوەکو 21ـی 12ـی ئەمساڵ، 21 بەنزینخانە لەسەر فرۆشتنی بەنزینی خراپ، 51 جار بە پێبژاردن و داخستن سزا دراون.

زۆرترین پێبژاردن بۆ بەنزینخانەیەک بووە کە بڕەکەی 10 ملیۆن دینارە و شەش جار سزا دراوە.

لە کۆیە سێ بەنزینخانە سزا دران

لە کۆیە سێ بەنزینخانە سزا دران