تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکەن

بەهۆی داڕوخانی شاخ رێگای بێخاڵ داخراوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی داڕمانی شاخ، رێگای سەرەکی بێخاڵ رواندز داخراوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی بارانی ئەمساڵ ئەمە سێیەمجارە بەهۆی بارانەوە بەرد لەو شاخە دەکەوێتە خوارەوە، ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت.

ئەو شوێنەی بەردی لێ کەوتوەتەخوارەوە، نزیک هاوینەهەواری بێخاڵە.

بەپێی ئەو وێنەی بۆ 964 نێردراوە، لە یەکێک لە لۆفەکانی رێگای بێخاڵ بەرد کەوتووەتە خوارەوە و بەجۆرێکە ئۆتۆمبێڵ ناتوانێت هاتوچۆ بکات.

ئەحمەد قادر قایمقامی رواندز بە 964ـی وت، “ئێستا ئاگادرکراینەوە لە داڕمانی شاخ لە رێگای بێخال، تیمەکانی چاککردنی رێگاوبانی سۆران راسپێردراون کە بەزووترین کات رێگاکە پاک بکەنەوە”.

وتیشی، “بەهۆی ئەوەی زۆرنابێت شاخەکە رووخاوە جارێ تیمەکانمان نە گەیشتوونەتە شوێنەکە، پێشتر هاوڵاتیانمان ئاگادار کردوەتەوە کە ئەو رێگایە مەترسی داڕوخانی لەسەرە لە کاتی باران بارین، پێویستە هاوڵاتیان بۆ هاتوچۆی پێویست نەبێ بەکاری نەهێنن”.

کەوتنەخوارەوەی بەردێکی گەورە لە رێگای بێخاڵ ئاستەنگی ...

کەوتنەخوارەوەی بەردێکی گەورە لە رێگای بێخاڵ ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروستکردووە