کاتژمێر 4

ئەمڕۆ نرخی بەنزین و نەوت لە سلێمانی دادەبەزێت

964+

ژووری هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 4:00ـی پاش نیوەڕۆ لە سلێمانی، نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین و نەوتی سپی دادەبەزێت و بۆ هەر لیترێک لەو سێ جۆرە سوتەمەنییە 25 دینار داشکاندن دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24.12.2023، بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ‎بەنزینی محەسەن لە یەک هەزار و 150 دینارەوە دەبێت بە یەک هەزار و 125 دینار، ‎نۆرماڵ لە 925 دینارەوە دەبێت بە 900 دینار، سوپەر لە یەک هەزار و 300 دینارەوە دەبێت بە یەک هەزار و 275 دینار، ‎نەوتی سپیش لە 750 دینارەوە دەبێت بە 725 دینار.

زۆری رێژەی سوتەمەنی و دابەزینی بەهای دۆلار هۆکارن بۆ دابەزینی نرخی بەنزین و نەوت.

ماوەی نزیکەی مانگێکە لیستی ئەو بەنزیخانانەی بەنزینی پاڵپشتیکراوی جۆری 750 دیناری دابەشدەکەن کەمکراوەتەوە، 964 بەدواداچوونی کردووە، دەرکەوتووە حکومەتی عێراق ئەو بەنزینە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، پێشتر رۆژانە بەغدا بڕی یەک ملیۆن و 872 هەزار لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵی بە نرخی 750 دیناری دابین دەكرد.

دوو رۆژە عێراق بەنزینی 750 دیناری بۆ هەرێم نەناردوە

دوو رۆژە عێراق بەنزینی 750 دیناری بۆ هەرێم نەناردوە