كۆمیسیۆن سوپاسی چاودێرانی كه‌ركوك ده‌كات
كه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌ندرێت؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی 964 ده‌ستیكه‌وتووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق رابگه‌یه‌ندرێت.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند ئه‌و سکاڵایانەی لە دەنگە تایبەت و گشتییەکاندا پێشكه‌ش كراون یه‌كلاكراونه‌ته‌وه، هاوکات وادەی کۆتاییهاتنی ژماردنی ده‌نگه‌كانیان “به دەست” دیاریی کرد.
عیماد جەمیل، وتەبێژی کۆمیسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووه، لە سەرجەم ناوەندەکانی وردبینی لە پارێزگاکاندا کارەکانی ژماردن بەردەوامە، وتیشی، لە به‌شێكی پارێزگاکاندا ژمارەیەکی زۆر وێستگە هه‌ن، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه كاره‌كانیان کۆتایی دێت”.
وتیشی، دوو گەورەترین ناوەند، کە کارەکانی ژماردنیان تێدا ئەنجام دەدرێت، بریتین لە سەنتەری کەرخ کە 346 وێستگەی هەیە، هەروەها سەنتەری ره‌سافە کە 224 وێستگەی هەیە.
جەختیشی لەوە کردەوە 70%ی پرۆسەی ژماردن وێستگەکانی ئەم دوو سەنتەرە ئەمڕۆ تەواو دەبن.
وتەبێژی کۆمیسیۆن “ئەو 118 سکاڵایەی کە پێشکەشکرابوون یەکلاییکراونەتەوە، 55یان پەیوەندییان بە دەنگدانی تایبەتەوە هەیە و 63 سکاڵاش له ده‌نگدانی گشتیدا تۆمارکراون”.
كۆمیسیۆن سوپاسی رێكخراوه‌كان ده‌كات
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه كۆپییه‌كی ده‌ست 964 كه‌وتووه، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق – نووسینگه‌ی كه‌ركوك، سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له شاری كه‌ركوك ده‌كات، ئه‌وانه‌ی به فه‌رمی چاودێریی هه‌ڵبژاردنیان كرد، به‌هۆی به‌شداریكردنیان له سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.
هاوپەیمانیهتیی تۆڕ و رێکخراوەکان بۆ چاودێری هەڵبژاردن، به‌شێكی سه‌ره‌كیی بوون له چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، كه تۆڕی 964 تاكه هاوبه‌شی میدیایی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه بوو، سه‌رجه‌م راپۆرت و كاره‌كانیان به پله‌ی یه‌كه‌م له 964 بڵاوكرده‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق “جگه له هه‌رێمی كوردستان” به‌ڕێوه‌چوو.