لە ناوچەی حوریەی بەغدا
ژنێکی سواڵکەر دوای مردنی نیو ملیار دیناری بە جێهێشت
964+
توانا نەقی
لە ناوچەی حوریەی بەغدا ژنێک دوای مردنی نیو ملیار دینار لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەغدا بە 964ـی وت، ئەمڕۆ ژنێکی بەتەمەن گیانی لەدەستدا، ئەو ژنە بەتەنیا لە ژوورێکی ناو باڵەخانەیەک لە ناوچەی حوریە دەژیا و پێشەی سواڵکردن بووە .
دەشڵێت، کە دراوسێکانیان چوونەتە ماڵەکەی پێنج عەلاگەی پڕ لە پارەیان دۆزیوەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژنە دوو کوڕی هەبووە یەکێکیان ئەفسەرە و ئەوی تریان پزیشکە، چونەتە شوێنەکەی دایکیان و وتویانە ساڵانێکە لامان ناژی و نازانین لە کوێ بووە نەمانتوانیوە بیدۆزینەوە.
بە پێی ئەو ڤیدیۆیەی دەست 964 کەوتووە هێزە ئەمنییەکان ئەو کیسە پارانە هەڵدەڕژن کە ژنەکە کۆیکردبووەوە.