برینەکەى سەختە

بریندارى کۆپتەرە تێکشکاوەکەى خورماتوو رەوانەى دەرەوەى وڵات دەکرێت

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئەفسەرە فڕۆکەوانەکەى چەند شەوى رابردوو کە لە سنورى دوزخورماتوو کۆپتەرەکەیان تێکشکا، بەهۆى سەختى برینەکەیەوە رەوانەى دەرەوەى وڵات دەکرێت.

قاسم عەلی، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی دوزخورماتوو بە 964ی وت،”باری تەندروستی ئەو ئەفسەرە ناجێگیرەو بڕیاردراوە بەزووترین کات بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وەڵات بکرێت”.

بەڕێوبەرایەتی بەشی پاسپۆرتی کەرکوک هەستاوە بە دابینکردنی پاسپۆرتی خێرا بۆ ئەو ئەفسەرە و بەوتەى قاسم عەلى، لە چەند کاتژمێرى داهاتوودا رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێت و لەلایەن سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگرییەوە چاودێری بابەتەکە دەکرێت، چونکە رووداوەکە لەسەروبەندی کاتی ھەڵبژاردن بووە.

ئەفسەرەکە ناوی عەلا سەلمانە و تەمەنی 35 ساڵەو خەڵکی خوارووی عێراقە، درەنگانێکی شەوی 18ی ئەم مانگە بەهۆی نالەباری رەوشى کەشوهەوا، هەلیکۆپتەرەکەیان لەنزیک فرۆکەخانەی سدیق (حلێوە) لەسنوری دوزخورماتوو، کۆنترۆڵی لەدەستدا و تێکشا، بەهۆیەوە ئەفسەرێک بە پلەی عەقید گیانی لەدەستدا، عەلا سەلمانیش بە سەختى بریندار بوو.

پێداچونەوە؛ وریا فەتاح