هۆکار چییە؟

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران

964+

توانا نەقی

فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی بەغدا بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین و دروستبوونی تەمێکی زۆر گەشتەکانی راگرتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێکدا فڕۆکەخانەی بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، دەستەی فڕۆکەخانە سەرنشین و هێڵە ئاسمانییەکان ئاگادار دەکاتەوە، گەشتەکان ئێستا راگیراون.

دەشڵێت، هۆکارەکەی کەمبوونەوەی مەودای بیننە بۆ کەمتر لە 400 مەتر بەهۆی دروستبوونی تەمێکی چڕەوە.

فڕۆکەخانە ئاماژەی بەوەش کردووە، خۆیان گەشتیار و کۆمپانیاکانی هێڵە ئاسمانییەکان ئاگادار دەکەنەوە لە ئاساییبووەنەوەی کەش و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.

زانیاری نوێ:
كاتژمێر 10:00ی ئه‌م به‌یانییه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا رایگه‌یاند، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و ئاسایی بووه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی مه‌ودای بینین گه‌یشته‌ 1000 مه‌تر و ته‌مه‌ چڕه‌كه‌ ره‌وییه‌وه‌.

فڕۆکەخانەی دهۆک زیندوو دەکرێتەوە و دەردێکیش شارەکەی ت...

فڕۆکەخانەی دهۆک زیندوو دەکرێتەوە و دەردێکیش شارەکەی تەنیوە