راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كاتژمێرێك دواخرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ یه‌ك كاتژمێر دواده‌خرێت.

بڕیار بوو كاتژمێر 05:00 ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان رابگه‌یه‌ندرێت، به‌م شێوه‌یه‌ بێت ده‌كه‌وێت كاتژمێر 06:00.