چەکیان پێ بووە

لە بیارە چوار کەس شوێنەواریان هەڵکەند و ئاسایش دەستگیریکردن

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش دەڵێت، هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور چوار تۆمەتباریان لە بیارە دەستگیرکرد کە سەرقاڵی هەڵکەندنی شوێنەوار بوون.

دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی وورد، لە رۆژی 9.12.2023 ئاسایش تۆمەتبارەکانی دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19.12.2023 لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەی وتووە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران، هێزەکانی ئاسایش توانیویانە دەستبگرن بەسەر 12 پارچە شوێنەوار و یەک ئامێری پشکنینی ناوچەی شوێنەواری و چەکێکی بێ مۆڵەتدا.

بە وتەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش بێت، لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 24ی شوێنەوار راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

شوێنەواری سلێمانی رووپێوی شوێنەوارەکانی دەکات

شوێنەواری سلێمانی رووپێوی شوێنەوارەکانی دەکات