دیمەنی کێڵگەیەکی پەلەوەری پڕ لە مریشک لە هەرێمی کوردستان _ وێنە: 964
بەهۆی بێ کارەباییەوە
10 هەزار مریشک لە دهۆک مرداربوونەوە
توانا نەقی
لە گوندی باخورنیفی سنووری پارێزگای دهۆک 10 هەزار مریشک بەهۆی نەبوونی کارەباوە مرداربوونەوە.
کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، کێڵگە پەلەوەرییەکە 15 هەزار مریشکی تیادا بووە و لەو ژمارەیە 10 هەزاریان بەهۆی کەمتەرخەمی کرێکارەکانەوە مرداربوونەتەوە.
ئەحمەد جەمیل بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک بە 964ـی وت، کاتێک کارەبای نیشتیمانی بڕاوە کرێکارەکان نەچوون مۆلیدە هەڵ بکەن، بۆیە ئەو ژمارە مریشکە لەسەرما رەقبوونەتەوە و لەناوچوون.
وتیشی، کرێکارەکان کەمتەرخەمبوون و هێشتا خاوەنی کێڵگەکە نەهاتووە زیانەکان لای ئەوان تۆمار بکات کە زیانی مادی ئەو بڕە مریشکە لە ناوچوون چەندە.