هەلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق کەوتە خوارەوە
964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا کەمێک لەمەوبەر هەلیکۆپتەرێک لە فرۆکەخانەی حلێوە تێکدەشکێت کوژرا و برینداریش هەیە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی دوزخورماتوو بە 964ی وت ، بە هۆی نالەباری کەشوهەواوە لە فرۆکەحانەی حلێوە لە دوزخۆرماتوو هەڵیکۆپتەرێکی سەربازی عێراقی بە دوو ئەفسەرەوە کەوتوەتە خوارەوە.
وتیشی “ئەفسەرێک بە پلەی عەقید گیانی لەدەستدا و ئەفسەرێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێستادا دەستکراوە بە لێکۆڵینەوەی زیاتر لە سەر روداوەکە و لیژنەی لیکۆڵینەوەش پێکدەهێنرێت .