چەند ڤاکسینێک
هه‌ڵمه‌تی “فرهژهمی” كوتان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ڵمه‌تی كوتانی منداڵان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی ده رۆژ ده‌خایه‌نێت، كه بۆ چه‌ند ڤاكسینێكی جیاواز بوو.
سامان سه‌لمان وتهبیّژی ته‌ندروستی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، هه‌فته‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تێك بۆ كوتانی منداڵان ده‌ستیپێكردووه و بڕیاره تا 10 رۆژ به‌رده‌وام بێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه “فره ژه‌می”یه، واتا بۆ چه‌ند ڤاكسینێكی جیاوازی منداڵانه له ته‌مه‌نی 1 رۆژه تا 5 ساڵی.
وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر روونیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی پێشتر به‌هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه نه‌یانتوانیبوو سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین بۆ منداڵه‌كانیان، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڤاكسین به منداڵان ده‌ده‌ن.
به پێی زانیارییهكاین 964، ڤاكسینه‌كان بۆ چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی وه‌ك ئیفلیجی، ئیفلیجی مێشك و ڤایرۆسی جگه‌ر و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌یه.
هاوكات ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تەندروستی هەولێر دلۆڤان محه‌مه‌د چه‌ند تیمێكی گه‌ڕۆكی كوتانی منداڵانی به‌سه‌ركرده‌وه و له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ی پرسییه‌وه.