پسولەی رێکخراوەکانی ساختەکردووە
کەسێک بە 85 مۆری ساختەوە دەستگیرکرا
964+
توانا نەقی
ئاسایشی هەولێر کەسێکیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری ساختەکاری و دروستکردنی مۆری ساختەوە دەستگیرکرد، کە 85 مۆری پێبووە.
ئەمڕۆ شەممە ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک لە ژێر ناوی کۆمپانیایەک هەستاوە بە دروستکردن و ساختەکردنی نوسراوی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا خێرخوازییەکان و دروستکردنی مۆر و پسولەی ساختە.
دەشڵێت، کەسەکە بەناوی چەندین کۆمپانیای ساختەوە تەندەری پێشکەشی رێکخراوە خێرخوازییەکان کردووە و چەند تەندەرێکیشی وەرگرتووە.
لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبار (ع، ی، ع) لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیراوە بەسەر 85 مۆری ساختە و چەند چەکێکی بێ مۆڵەتدا.