ئه‌و ئامێره‌ى بۆ نه‌خۆشخانه‌كه دابین كراوه... وێنه: نه‌خۆشخانه‌ى بالیسان
کێ دابینی کردووە؟
ئامێرێك دڵى “نه‌خۆشانى دڵ” لە بالیسان خۆش دەکات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئامێرێکی نوێی هێلکاری دڵ بۆ نەخۆشخانەی گشتی بالیسان دابین کرا، ئه‌وانه‌ى كێشه و گرفتی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه پێویست ناكا بچنه نه‌خۆشخانه‌كانى دیكه.
ئامێره‌كه خێرخوازێك بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ى دابینكردووه، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێك ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه سه‌رووى خۆى بۆ دابینكردنى ئامێرێكی نوێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
فه‌رهاد عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕیى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى بالیسان به 964ـى وت، ئامێرێكى كۆنى هێڵكارى دڵیان هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆى زۆر كارپێكردنى لەکار کەوتبوو.
وتیشی “چه‌ندین جار داوامان له سه‌رووى خۆمان كردووه بۆ كڕینى ئامێرێكی نوێ، به‌ڵام دابین نه‌كراوه”.
به قسه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره رۆژانه لانیكه‌م پێنج پشكنین به‌و ئامێره بۆ نه‌خۆشانى ئه‌م سنووره ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و ماوه‌یه‌ى ئامێره كۆنه‌كه‌ى كارى نه‌كردووه، نه‌خۆشه‌كان بێبه‌ش بوونه له‌و پشكنینه.