پاڵه‌وانی جامی كه‌نداو گه‌یشته‌ به‌سڕه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەحرێن ئەمڕۆ سێشەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانیه‌تیی جامی كه‌نداوی 25 گه‌یشته‌ شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق.

هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن براوه‌ی دوانازناوی جامی كه‌نداوه‌ له‌ 2019، له‌ مێژووی خۆیشیدا ته‌نیا هه‌ر ئه‌مجاره‌ بووه‌ته‌ پاڵه‌وان.

له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌مجاره‌شدا به‌حرێن له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مه‌ له‌ ته‌ك هه‌ڵبژارده‌كانی كوێت، قه‌ته‌ڕ و ئیمارات.

به‌حرێن یه‌كه‌م یاریی خۆی له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌مجاره‌، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات ئه‌نجام ده‌دات.

جامی كه‌نداوی وه‌شانی 25، رۆژی هه‌ینیی داهاتوو 6ـی كانوونی دووه‌م به‌ به‌شداریی 8 هه‌ڵبژارده‌ له‌ به‌سڕه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌ 19ی ئه‌م مانگه‌ش كۆتایی دێت.