لە سلێمانى زۆرترینە

964 رێژەى بەشدارى لە هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە

964+
وریا فەتاح

بە پێى ئامارى تۆڕى رێکخراوەکان کە لە سەرانسەرى عێراق چاودێریى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق دەکەن، تا کاتژمێر 12:00ى نیوەڕۆى ئەمڕۆ، زۆرترین رێژەى بەشدارى دەنگدانى تایبەت لە سلێمانى بووە بە 53% و کەمترینیش لە پارێزگاى میسان بووە بە 29%.

تۆڕى رێکخراوەکانى چاودێریى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە سەرتاسەرى عێراق، لە رێگەى 964ـەوە کە تاکە هاوبەشى میدیایی ئەو تۆڕەیە، ئەنجامى رێژەى بەشدارى هەڵبژاردنى تایبەتى بڵاوکردەوە.

بەپێى ئامارەکانى تۆڕەکە، رێژەى بەشدارى تا کاتژمێر 12:00، لەسەرتاسەرى پارێزگاکانى عێراق بەم شێوەیە بووە:

دیوانیە: 48%
بابل: 42%
میسان: 29%
کەربەلا: 41%
نەجەف: 38%
موسەننا: 49%
زیقار: 46%
دهۆک: 37%
نەینەوا: 43%
کەرکوک: 39%
سلێمانى: 53%
ئەنبار: 41%