تەندروستە بۆ خواردن
قایمقامیەتی سلێمانی گۆشتە بەستووە هەرزانەکەی پەسەند کرد
964+
ژووری هەواڵ
ماوەیەکە بەشێک لە گۆشتفرۆشەکانی سلێمانی ریکلام بۆ جۆرە گۆشتێکی ئاژەڵ دەکەن کە بەستوە و نرخی کیلۆیەکی لە دەوری 10 هەزار دینار دایە، ئەمە لە سۆشیاڵ میدیا دەنگدانەوەی زۆری هەیە.
لەبارەی شیاوی گۆشتەکە بۆ خواردن قایمقامیەتی سلێمانی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئه‌و گۆشته به‌ستوه‌ی لای هاوڵاتیان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس ده‌كرێت، گۆشتێكی به‌ستوه و له‌ده‌رەوه هاورده ده‌كرێت، بۆ خواردن “تەندروستە”.
ئەمڕۆ هەینی 15.12.2023، د. ژیار به‌هادین، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه پشكنینی بۆ ئەو گۆشتە كراوه و له پشكنییه‌كان ده‌رچوه، وه‌ك گۆشتێكی هاورده‌كراوی به‌ستوو ته‌ندروسته و شیاوی به‌كارهێنانه.
لە لێدوانێکدا بۆ 964، د. ژیار به‌هادین وتی، “هەر گۆشتێکی بەستوو کە هاوردە دەکرێت، ئەگەر لە پشکنینەکان دەرچوو، هیچ کێشەی نییە و تەندروستە و کوالیتی باشە، دەتوانرێت هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت”.
وتیشی، به‌رده‌وام لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی فرۆشگاكانی گۆشتی به‌ستو ده‌كه‌ن، كاتی هه‌بونی كه‌موكورتی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.