بە ناوبژیوانى وتبو نەخۆش

لەسەر قسەکانى مۆرینیۆ سزادرا

964+

سۆما حەکیم زادە

فیدراسیۆنى یەکێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا، سزادانى خۆزێ مۆرینیۆى راهێنەرى رۆماى راگەیاند، ئەوەش دواى ئەوەى لە یارییەکەى بەرامبەر ساسۆلۆ، راهێنەرە پرتوگالییەکە رەخنەى توندى لە ناوبژیوان گرتبوو.

بەپێى بەیاننامەى فیدراسیۆنەکە، دواى ئەوەى لێکۆڵینەوەیان لە راپۆرتى ناوبژیوان کردووە، بڕیاریانداوە بە سزادانى خۆزێ مۆرینیۆ، ئەوەش دواى ئەو لێدوانە توندەى بەرامبەر ماتیۆ مارسنارۆى ناوبژیوان، دابوى.

لاى خۆیەوە، یانەى رۆما بڵاوى کردووەتەوە، سزاکە هیچ دورخستنەوەیەکى بۆ راهێنەرەکەیان لەخۆى نەگرتووە، بەڵکو ئەوەى هەیە سزاى داراییە.

دو هەفتە پێش ئێستا، دواى یارییەکەى یانەى رۆما بەرامبەر ساسۆلۆ، مۆرینیۆ هێرشى توندى کردە سەر ناوبژیوان و بە نەخۆشى دەرونى تۆمەتبارى کرد.