چەند ئەنجامێک تۆمارکران
پاڵەوانیەتی تۆپی سەر مێز لە دهۆک دەستی پێکرد
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
بە بەشدارى نۆ یانە یارییەکانى تۆپی سەرمێزی هەرێمی کوردستان بۆ پلە نایابەکان لە دهۆک دەستی پێکرد.
یانە بەشدارەکانی خولەکە هەریەکە لە یانەکانى دهۆک، دەربەندیخان، هەولێر، ئەکادى عەنکاوە، برایەتى، سۆلاڤ، سلێمانى، پەیام و ئاشتى، بۆ هەردو ئاستى کچان و کوڕان بوون.
یارییەکانى پاڵەوانیەتیەکە لە هۆڵی داخراوی پەروەردەکان ئەنجام دەدرێت، خولەکە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ تیپی کوڕان بە دوو کۆمەڵە یاریەکانیان ئەنجامدا و سبەینێش لەسەر ئاستی کچان بەردەوام دەبێت.
ئەنجامى یارییەکان لە ئاستى کوڕان بۆ رۆژى یەکەم، بەم شێوەیە بوو:
یارى یەکەم:
سلێمانى 3 پەیام 0
سۆلاڤ 3 برایەتى 1
ئەکادى عەنکاوا 3 هەولێر 0
دەربەندیخان 3 دهۆک 1
یارى دووەم:
یارییەکانى کۆمەڵەى دووەم:
سلێمانى 3 برایەتى 1
سۆلاڤ 3 هەولێر 1
دهۆک 3 ئاشتى 2
ئەکادى عەنکاوا 3 دەربەندیخان 2
ئیحسان حەسەن سەرۆکی یەکیەتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی کوردستان بە 964ـی وت،”لەسەرەتادا بڕیار بوو 10 یانە بەشداری خولەکە بکەن، بەڵام ئەمڕۆ بە هۆکارێکی نادیار یانەی سەرچنار لە پاڵەوانیەتیەکە کشایەوە”.
یارییەکان بە خاڵ کۆکردنەوەیە و دوو یانە دەگەن بە یارى کۆتایى.
ساڵى رابردوو، 16 یانە بەشداریان لە پاڵەوانیەتیەکە کرد و یارییەکانیش لە سلێمانى بەڕێوەچوون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح