بۆ پشووەکانی سەری ساڵ

دەستەی گەشتوگوزار: چاوەڕوانی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیارین

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، بە پێی ئەو پلانەی دایانناوە، پێشبینی دەکەن بۆ پشووەکانی سەری ساڵ زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

لە ماوەی هەفتەیەکی سەری ساڵی رابردوودا، 200 هەزار گەشتیار هاتبوونە کوردستان.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی راگەیاند، بە پێی ئەو پلانەی دایانناوە پشتئەسوورن بەوەی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار بێنە هەرێم.

وتیشی، “لەگەڵ ئیدارە خۆجێییەکان هەماهەنگی کراوە، جگە لەو ئاهەنگانەی لە کەرتی تایبەت بەڕێوە دەبرێن، ئاهەنگی گشتیش بەڕێوە دەچن، کە هەموو هاوڵاتیان دەتوانن بەشداریی تێدا بکەن”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژیە 25.12.2023ـەوە تا 1.1.2024 پشووی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بە پێی ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزار، ساڵی رابردوو شەش ملیۆن و 39 هەزار گەشتیار هاتبوونە هەرێم و شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیش چوار ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمیان کردووە و دەستەکە پێشبینی هەشت ملیۆن گەشتیار دەکات لەمساڵدا.

دەستەی گەشتوگوزار دەیەوێت پێداچوونەوە بە پڕۆگرامی گەش...

دەستەی گەشتوگوزار دەیەوێت پێداچوونەوە بە پڕۆگرامی گەشتوگوزاردا بکرێت