رووداوەکە چییە؟

ئاسایش شەش کەسی بریندار کرد


دیلان محەمەد جەزا

ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی ئاسایش خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و ماتۆڕسکیلێکدا، لە ئەنجامدا شەش کەس بریندار بوون.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە 964ی وت، ئۆتۆمبێلێکی ئاسایشی سلێمانی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری سەنی و ماتۆڕ سکیلێکدا پێکیانداکێشاوە.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا شەش کەس بریندار بوون، برینەکانیان سووکە، یەکێک لە بریندارەکان کارمەندی ئاسایشە.
رووداوەکە ئەم ئێوارەیە لە گەڕەکی عەقاری روویداوە، سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.