4200 كه‌سن
زه‌وییه قەرەبووەكانی گوندی كۆری دەکرێن بە خانوو
964+
ئەحمەد شەمزین – هه‌ولێر
بڕیاردرا ده‌ست به دروستكردنى خانوو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى قه‌ره‌بووى گوندى كۆرى بكرێت و خاوه‌ن زه‌ویه‌كانیش ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانى شارەوانیى هه‌ولێر بكه‌ن.
پرۆژەی قەرەبووی گوندی كۆری ماوەی 10 ساڵە كارەكانی راگیراوە و رێگەنەدراوە خاوەن موڵكەكان خانوو دروستبكەن و رێگه‌شیان پێ‌نادرێت زه‌وییه 200 مەترییهكهیان دابەش دوو بكرێت
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د بە964ـی وت، واژۆیان لەسەر یەکەم مامەڵە زه‌وى كرد، كه وه‌ك قه‌ره‌بووى گوندى كۆرى وه‌رگیراوه، بۆ دروستکردنی خانوو.
وتیشی “شوێنی ئەو زەوییانە زۆر ستراتیژییە و خزمەتگوزارییهكانى راکێشانی ئاو، جادەی قیڕ لە داهاتوودا بۆى ده‌كه‌ین”.
به قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، ئه‌و خاوه‌ن زهوییانەی واژۆىان بۆ كراوه، ده‌توانن له رۆژى یەکشەممەوە سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بکەن بۆ ته‌واوكردنى كاره‌كانیان.
کاروان کەریم، نوێنەری خاوەن زەوییەكانی قەرەبووی گوندی کۆری، بە 964ـی وت، نزیكەی چوار هەزار و 200 خاوەن موڵك تا ئێستا نەیانتوانیبوو دەست بە دروستكردنی خانوو بكەن، له‌مەودوا ئه‌وانیش ده‌توانن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن