هەواڵی نوێی ناوخۆیی

شارەوانی هەڵمەتێکی بۆ لابردنی نوسینی سەر دیوارەکانی هەولێر راگەیاند

964+

ژووری هەواڵ

تەواو دەستی پێکرد، شارەوانی هەولێر کەوتە سڕینەوەی ئەو نوسینانەی لەسەر دیواری شوێنە گشتییەکان نوسراون، دەشڵێت هەرکەسێک دووبارەی بکاتەوە سزای دەدەن.

دەستەی ژینگەی هەرێم سزای سەرپێچی بەنزینخانەکانی دیاریکرد، کەمترین سزا ملیۆنێک و زۆرترین چوار ملیۆن دینارە.

لە سلێمانی هەر کەسێک لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون شوقە یان خانووی کڕیبێت ئێستا دەتوانێت بچێت بۆلای حکومەت و بۆی بکەن بە سوکنا، واتە تایپەکەی دەگۆڕن بۆ نیشتەجێبوون.