بازاڕی خۆشە
خاوەن پێداویستی تایبەتە و خانەوادەیەک بەخێو دەکات
+964
دیلان محەمەد جەزا
نەجیبە جەلال کەمئەندامە، ماوەی پێنج ساڵە کاری دەستی دەکات، لە رێگەی کارەکانیەوە بژێوی ژیانی خۆی و خانەوادەکەی دابین دەکات.
ماوەی ساڵێکە لەگەڵ 19 خانمی دیکەی کەمئەندام، لە رێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان سەرقاڵی کاری دەستین.
نەجیبە جەلال دەڵێت، خواست لەسەر کارەکانی زۆرە لەلایەن خانمانەوە و بەردەوام داوای کاری لێدەکرێت.
نەجیبە لە تەمەنی پێنج ساڵیەوە بەهۆی دەرزی هەڵەوە لە قاچەکانیدا تووشی ئیفلیجی بووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا