باڵەخانەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان
لقی هەولێر وا دەڵێت
“لە تایبەتمەندی دادگای فیدڕاڵی نییە سەندیکای پارێزەران هەڵبوەشێنێتەوە”
964+
ئەحمەد مستەفا
لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان رەتیدەکاتەوە، لە تایبەتمەندی دادگای فیدڕاڵی بێت بڕیار لە هەڵوەشاندنەوەی سەندیکای پارێزەران بدات، تۆمارکردنی سکاڵاکەش بەهەوڵێکی کەسی دەینێت.
پارێزهر مهسعود محێدین بههۆى دواكهوتنى ههڵبژاردنى سهندیكاى پارێزهرانهوه بۆ ماوهى چوار ساڵ، ئەو پارێزەرە سکاڵایەکی لای دادگای فیدراڵی تۆماركردووه و داوادهكات ههموو بڕیارهكانى سهندیكاى پارێزهرانی کوردستان له ساڵى 2019- ەوە ههڵبوهشێندرێتهوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3.12.2023، ئەیاد کاکەیی، سەرۆکی لقی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بە 964ی وت، ئەو هەوڵەی دراوە لەلایەن ئەو پارێزەرەوە، کارێکی تاکە کەسییە و سەندیکا و لایەنە پەیوەستەکانی تێگەشتنیان بۆ ئەو بەردەوامییەی سەندیکا هەبووە، کە زۆرێک لە سەندیکا پیشەییەکان و کۆمەڵەکان ماوەی یاساییان تەواو بووە و دەکرێت لە دەرفەتێک خۆیان نوێ بکەنەوە.
ئەیاد کاکەیی، لەبارەی تایبەتمەندی دادگای فیدڕاڵییەوە بۆ بڕیاردان لە بارەی سکاڵاکەوە، ئاماژەی بەوەکرد، “لە تایبەتمەندی دادگای فیدڕاڵی نییە، کە بڕیار لە بارەی سکاڵاکەوە بدات”.
ئەو نیگەرانی دەربڕیووە هەندێک لە پارێزەران لە هەردوو سەندیکای پارێزەرانی عێراق فۆڕمی ئەندامێتیان هەیە، بۆیە تێگەشتنیان دروستکردووە تا ئەو ئەندامانە لەسەر یەک سەندیکا خۆیان یەکلابکەنەوە.