لە گەشتی هەواڵەکانەوە
قیستەکان دەبن بە دینار و لە سلێمانی مۆلیدە زۆر دەفرۆشرێت
964+
ژووری هەواڵ
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمی كوردستان پلانێكی لهبهردهستهكهقیستى قه‌رزى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون لهدۆلارهوهبگۆڕێت بۆ دینار و هاوڵاتى مانگانهلهبری دۆلار دینار بداتهخاوهنى پڕۆژه‌كان.
دەستەی وەبەرهێنان دەڵێ ئەمە بۆ قازانجی خەڵکە، چونکە دۆلار ناجێگیرەو هەر رۆژە بەجۆرێکە.
بەرگەشت ئاکرەیى، وتەبێژى دەستەى وەبەرهێنان بهـى راگه‌یاند، تاوه‌كو ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگهلهگهڵ خاوه‌نى پڕۆژه‌كان كۆبوونهوهدهیكهن و له‌سه‌ر نرخێك رێكده‌كه‌ون كه‌هاوڵاتیان لەبری دۆلار، بە دینار پارەی پرۆژەکان بدەن.
………
ئەو پلانەی پۆلیسی ئاکرێ دایناوە سەرکەوتوو بووە بۆ نەهێشتنی سواڵکردن، بەکورتی پلانەکە بەم شێوەیەیە: رۆژانی هەینی پۆلیس دەچنە بەردەم مزگەوتەکان و ناهێڵن لەوێ کەس سواڵ بکات.
لە سنوری قەزای ئاکرێ 162 مزگەوت هەیە، بەشێکیان نوێژی هەینیان تیادا دەکرێت، پۆلیسیش پلانەکەی لەوێوە دەست پێکردووە، بەڵام ساڵێکە بە گەرما و سەرما دەبێ پۆلیس لەپێش مزگەوتەکان بوەستن.
موقەدەم عیماد حسێن بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ به964ـى وت، زیاتر له80%ـى ئه‌م دیاردهیهكۆنتڕۆڵكراوه، له‌م ماوهیهژمارهیهكی زۆرى سواڵكه‌ر ده‌ستگیركراون و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
……….
ئەم چەند رۆژە مۆلیدەی بچووکی کارەبا لە سلێمانی باش دەفرۆشرێت، کارەبا کەم بووەتەوەو خەڵک سەریان تێکردووە.
کە سەرماو گەرما دێت کارەبا کەم دەبێتەوە، وەزارەتی کارەباش دەڵێت هی ئەوەیە خەڵک زۆر بەکاری دەهێنن.
پەیامنێری 964 لەبازاڕی سلێمانی گەڕا، زۆربەی مۆلیدە فرۆشەکان دەڵێن بازاڕیان باشە.
بۆتان غەریب فرۆشیاری مۆلیدە بە 964ـی وت، نرخی مۆلیدەکان بەپێی جۆر و کوالێتی نرخەکانیان دەگۆڕێت، لە 90 هەزار دینارەوە دەست پێدەکات بۆ سەرو هەزار دۆلار، موەلیدەی 12 ئەمپێری خواستی زۆر لەسەرە.
…..