شەڕەکەی مەخمور کۆتایی هات و پێنج چەکداری داعش کوژران

964+

توانا نەقی

ئەو شەڕەی لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی داعش لە گوندێکی نزیک قەراج روویدا ئەم بەیانییە، کۆتایی هاتوو پێنج چەکداری داعش کوژراون.

فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەڵێت یەک سەربازی سوپای عێراق گیانی لەدەستداوە و حەوت سەربازی دیکە بریندارن، برینی یەکێکیان سەختە .

غازی فەیسەڵ فەرمەندەی خۆبەخشی پێشمەرگە لە چیای قەرەچوغ بە 964ـی وت، دوو چەکداری داعش خۆیان بە بێ زیان تەقاندووەتەوە و سێ چەکداریشیان کوژراون و شەڕەکە کۆتایی پێهاتووە.

شەڕەکە لە گوندی گۆڵتەپەی سەر بە ناحیەی قەراج بووە و لە بەرەبەیانەوە بەردەوام بووە.

دوێنێ شەویش هەر لەو ناوچەیە و لە گوندەکانی دووسەرە و عه‌لیڕه‌ش چەکدارانی داعش هێرشیان کردبووە سەربنکەیەکی سەربازی سوپای عێراقی و دوو بریندار لە ریزەکانی سوپا هەبووە.

فەرماندەیەکی سەربازی: داعش هێرشی کردووە و کوژراو هەیە

فەرماندەیەکی سەربازی: داعش هێرشی کردووە و کوژراو هەیە