رامۆس. فۆتۆ:ئاژانسەکان
سبەی یارییان هەیە
رامۆس: ئێستا باشترین و پێویسته ئارام بگرین
+964
سۆما حه‌كیم زاده
سێرجیۆ رامۆس یاریزانی یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا ده‌ڵێت، پێشكه‌وتن به شه‌وێك به‌دی نایه‌ت و پێویسته ئارام بگرن.
رامۆس ئه‌مڕۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی سبه‌ی تیپه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ، وتی: کات هەیە زۆر باش یاریی دەکەیت و دەدۆڕێیت، یان خراپ یاریی دەکەیت و سەردەکەویت، بردنەوە لە تۆپی پێدا هەندێک جار بەندە بە بارودۆخ یان وردەکاری بچووک.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، “پێویستە پێشبکەوین، لە دوای هاتنی راهێنەری نوێ (ئەلۆنزۆ)، باشتر بووین و هەوڵمانداوه لەگەڵ بیرۆکەکانی بگونجێین، پێشکەوتن بە شەوێک بەدی نایەت و ئەنجامەکەی پرۆسەیەکی بەردەوامە، دەبێت ئارام بگرین”.
یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا لە پله‌ی کۆتایی کۆمەڵەی دووەمی چامپیۆنزلیگدایە و لە چوار یاریی پێشوویدا دوو خاڵی بەدەستهێناوە.
تیپه‌كه سبه‌ی میوانداریی ئایندهۆڤن دەکات و دەبێت ئەم یارییە و دوا یارییش له‌گه‌ڵ لانس بباتەوە، بۆ ئەوەی چانسی گه‌یشتن به قۆناغی 16 هه‌بێت، یان
به‌لای کەمه‌وه هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌بێت پلەی سێیەمی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بەدەست بهێنێت و بچێتە یۆرۆپالیگ.