گرافیك: 964+
داواكراوه ببرێنه شوێنى تایبه‌ت و له‌ناو چاكسازییه‌كان نه‌مێنن
له هه‌رێمی كوردستان 443 كه‌س حوكمى له‌سێداره‌دانیان هه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چاكسازی كۆمەڵایەتی هه‌رێم، داواى كردووه شوێنێكى تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه دابین بكرێت، كه حوكمى له‌سێداره دانیان هه‌یه و له چاكسازییه‌كانى هه‌رێم جیا بكرێنه‌وه.
به‌پێی نوێترین ئامار كه 964 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ستیكه‌وتووه، له هه‌رێمی كوردستان 443 كه‌س حوكمى له‌سێداره دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان بابان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى به 964ـى وت، به نووسراوى فه‌رمى داوایان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى شوێنێكى تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه دابین بكه‌ن كه حوكمى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.
وتیشی “زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى حوكمى سێداره دراون بابه‌ته‌كانیان بریتییه له كوشتن و تیرۆر”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، له‌ئێستادا هه‌ولێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئه‌وانه‌ى حوكمى له‌سێداره‌دانیان هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه دروستكراوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاكسازییه‌كانى هه‌رێم ئاماده نه‌بوو هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته باس بكات.
ئه‌وانه‌ى حوكمى له‌سێداره‌دانیان هه‌یه له‌ناو چاكسازییه‌كاندا ئه‌ركێكی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌و چاكسازییانه دروستكردووه هه‌م له‌باره‌ى خه‌رجی مانگانه‌یان و هه‌میش له‌باره‌ى تێكه‌ڵاوكردینان له‌گه‌ڵ به‌نداكراوه‌كانى دیكه كه به ماده‌ى جیاواز حوكم دراون.
ئیسحان بابان دووپاتیده‌كاته‌وه كه ئه‌م جۆره حوكمدراوانه ئه‌ركی زۆریان له‌سه‌ر چاكسازییه‌كان دروستكردووه بۆیه داوى جیاكردنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی تایبه‌ت كردووه.
وتیشی “پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م حوكمدراوانه بكرێت، چ به گۆڕینى ماده‌ى حوكمه‌كانیان، یان به جیاكردنه‌وه‌یان له‌ناو چاكسازییه‌كاندا”.