کیلیان ئێمباپێ: نیشانەی کاپتنی کەسایەتیمی گۆڕیوە

964+

سۆما حەکیم زادە

ئێمباپێ کاپتنی نوێی هەڵبژاردەی فەرەنسا هەست دەکات کاپتنایەتی بەرپرسیاریەتی جیاواز لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و ئەم دۆخە یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی زیاتر پێبگات.

ئەستێرە فەرەنسییەکە دەڵێت: نیشانەی کاپتن ناچارت دەکات بگۆڕێیت، ئەگەر ناتەوێت و نەگۆڕێیت، ئەوا کەسێکی گونجاو نیت بۆ کاپتنی.

هەروەها ئەوەش روون دەکاتەوە، ئامانجەکانی وەک یاریزانێکیش گۆڕاون و باسی ئەوە دەکات کاتێک کاپتن نەبووم زیاتر بە تاک سەیری یارییەکم دەکرد، بەڵام ئێستا ئامانج ئەوەیە تیپەکە کۆبکەمەوە.

هەروەها، مانای سەردەمێکی نوێیە بۆ من، گەیشتمە 300 گۆڵ، بەڵام دەمەوێت زۆر زیاتر گۆڵ تۆمار بکەم ئەم ژمارانە رەمزین ئامانجم هەمیشە گۆڵی زیاترە.

پاریس ده‌ستبه‌رداری ئێمباپێ ده‌بێت

پاریس ده‌ستبه‌رداری ئێمباپێ ده‌بێت