بورجەکەی تۆ بۆ ئەمڕۆ چی دەڵێت
بۆ قرژاڵەکان چانسی نوێ هەیە و دووانەکانیش کاتی پشکنینە و باشترە لە تەندروستیان ئاگاداربن
+964
ژووری هەواڵ
بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ 27.11.2023 دووشەممە
کاوڕ 21/3-20/4
لەرووی پیشەییەوە هەنگاوی نوێ دەنێیت و ئەزموونێکی دیکە تاقیدەکەیتەوە، رۆژێکی خۆش بەسەردەبەیت لەگەڵ هاوڕێکانت و ئاسوودە دەبیت، پەستانی کاری زۆر دەروونت ماندوودەکات و هەڵدەچیت.
گا 21/4-20/5
ئەمڕۆ کاتی کۆتایی هاتنە بە هەندێک لە گرفتەکان و دەگەیتە هەندێک قەناعەت کە رەنگە کە هەرگیز باوەڕت پێ نەبووبێت، زیاتر لە خۆشەویستەکەت نزیکبەرەوە و سۆزی پێببەخشە، رەنگە تەندروستیت ناجێگیر بەتایبەت لە سییەکانت یان قورگت و تووشی کۆکە دەبیت.
دووانە 21/5-21/6
لەلایەن هاوڕێیەکتەوە پشتیوانی دەکرێیت لەرووی پیشەییەوە و پرۆژەکانت جێبەجێدەکەیت، بوونی گیانی هاوکاری لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت هۆکارێکە بۆ بەهێزبوونی پەیوەندیەکەتان، بایەخ بە تەندروستیت بدە و پشکنین ئەنجامبدە.
قرژاڵ 22/6-22/7
چانسی نوێ دێتەپێش و دەتوانیت پەرەی زیاتر بە تواناکانت بدەیت لەرووی پیشەییەوە، کەسێکی ئازیزت دەبینیت ئەمڕۆ، کە وادەکات بگەڕێیتەوە بۆ رۆژانی رابردوو کاتێکی خۆش بەسەربەریت، تەندروستیت گونجاوە و پێویستە بایەخ بە وەرزشکردنیش بدەیت.
شێر 23/7- 22/8
متمانەبەخۆبوون کەسایەتیەکی بەهێز نیشاندەدات و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوپیشەکانت پەیوەندیەکی پتەوهەبێت، هەمووان پشت پێ ببەستن، گرنگە بۆچوونی بەرامبەرەکانت قبوڵبکەیت، بۆ ئەوەی هاوڕێکانت راشکاوانە لەگەڵ تۆدا بدوێن متمانەیان هەبێت، هەرگیز تەندروستیت مەکە بە قوربانی کارەکەت، جەستەت پێویستی بە حەوانەوە هەیە.
فەریک 23/8-22/9
ئەزموونێکی نوێ تاقیدەکەیتەوە، بەرپرسەکانت رێنماییت دەکەن بۆ ئەوەی هەنگاوێکی باشتر بنێیت، پەیوەندی سۆزداریت کەمێک ساردە، پێویستە بەدوای هۆکارەکەیدا بگەڕێیت و چارەسەری بکەیت، پەستانی زۆری کارکردن تووشی سەرئێشەت دەکات.
تەرازوو 23/9-22/10
خۆتبەدووربگرە لە گومان لە ژیانی پیشەیدا، چونکە بەبێ متمانە ناتوانیت بناغەیەکی باشی کارکردن دابنێیت، پەیوەندی سۆزداریت باش نییە و تووشی دڵەڕاوکێت دەکات، بێگومان بەهۆی پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و پیشەییەکانتەوە، توانایەکی باش هەیە بۆ ئەوەی چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامبدەیت.
دووپشک 23/10-21/11
رەنگە بیر لە کارێکی نوێ بکەیتەوە، بۆ ئەوەی خواست و هیواکانت بەدیبهێنیت، پەیوەندی سۆزداریت جێگیرە، بەهۆی ئەوەی پێکەوە هاوکاری یەکتری دەکەن و پەیوەستن پێکەوە، پێویست بە ماوەیەکی زۆر ئارامی و حەوانەوە هەیە.
کەوان 22/11-20/12
پەستانێکی زۆر لەسەرشانە و پێویستە راستگۆیانە بدوێیت، پێویستە پەیوەندی سۆزداریت لە رۆتینی رۆژانە دووربخەرەوە، هەمیشە پشت بە سیستمی خۆراکی تەندروست ببەستە.
گیسک 20/12- 19/1
پەیوەندیەکی باشت لەگەڵ هاوپیشەکانت هەیە، ئەمەش کاردانەوەی لەسەر بەرهەمی کارەکانت دەبێت، لەخۆتەوە پشت بە کەسانێک مەبەستە کە تازە دەیانناسیت، پێویستە متمانەت بەخۆت هەبێت، هێندە بایەخ بە خواردنی شیرینی مەدە، چونکە کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستیت دەبێت.
سەتڵ 20/1-18/2
کارەکانت لەرووی پیشەییەوە کەمێک قورسە و رووبەرووی بەربەست دەبیتەوە، لایەنی سۆزداریت فەرامۆش کردووە، بەهۆی بایەخدان بە ژیانی خێزانی، خۆتبەدووربگرە لە خواردنی چەور و زیانبەخش.
نەهەنگ 19/2-20/3
هیچ هەلێک لەدەست خۆتمەدە، بەڵکو لە بەرژەوەندی خۆت بەکاریبهێنە، بۆ ئەوەی بگەیت بە خواست و ئامانجەکانت، لەرووی سۆزدارییەوە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕدەبیت، هەوڵبدە کارەکانت رێکبخە و هێندە بە کاری بێبایەخەوە خۆت سەرقاڵمەکە.