ئەمڕۆ کەشەکە سارد و باراناوی دەبێت

964+

توانا نەقی

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان هەوردەبێت و لە تەواوی ناوچەکان لەگەڵ نمەبارانی پچڕ پچڕ لە دوانیوەڕۆشەوە دابارین زیاد دەبێت و بەجۆرێک زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، ئەو بارانەی پێشبینی دەکرێت لە دوای نیوەڕۆوە دەستپێبکات، لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت و تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێەوە.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما بە رێژەی 2 بۆ 3 پلە نزمتر دەبن و کەشەکە ساردتر دەبێت، گەرمیان بە 18 پلە بەرزترینە و حاجی ئۆمەران بە 8 پلە نزمترینە.

ئەمڕۆ دووشەممە 27.11.2023
کەش/ ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان , لەگەڵ نمەبارانی پچر پچر , لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ رێژەی دابارین زیاد دەبیت بەجۆرێک نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
خێراىی با / مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (2 –3) بە بەراوورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان (6–8) کم دەبێت، لەکات و شوێنی دابارین بەتایبەتی ناوچە شاخاوویەکان کەم دەبێتەوە بۆ ( 4 – 5) کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى